وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: عێراق لە بازنەی شەڕ دووردەخەینەوە



لەگەڵ  پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا  وەزیری دەرەوەی بەریتانیا  بەڵێنی پاراستن بە  عێراق دەدات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوە و دەیڤد لامى، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و تێیدا باسیان لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەختیکردەوە لەوەی وڵاتەکەی هەوڵدەدات بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی بازنەی جەنگ و پاراستنی عێراق لە کاردانەوەکان.

دەیڤد لامی، ئاماژەی بەوەشکرد کە لە هەوڵی بەردەوامدایە لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.

لای خۆیەوە فوئاد حسێن، جەختی لە گرنگی ڕێگریکردن لە فراوانبوونی شەڕ لە ناوچەکەدا کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوامی پەرەسەندنی شەڕ کارەساتی کۆمەڵایەتی و ئابووری و ئەمنیی لێدەکەوێتەوە و بە پێویستیزانی هەموو وڵاتانی کاریگەر هەنگاو بنێن بۆ وەستاندنی ململانێکان لە ناوچەکەدا.

هەر لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا وەزیرانی دەرەوەی عێراق و بەریتانیا جەختیان لە بەهێزی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە، لەو چوارچێوەیەشدا دەیڤد لامی،  متمانەی خۆی دەربڕی کە ئەم پەیوەندییانە بەردەوام دەبن لە گەشەکردن و فراوانبوون.

هەردوولا باسیان لە لایەنی ئابوری و ڕەشنووسی ڕێککەوتنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کرد، جگە لە چارەسەرکردنی کێشەی چەند عێراقییەک کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە بەریتانیا نیشتەجێن.

لە کۆتایی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا  فوئاد حسێن  وەزیری دەرەوەی بەریتانیای بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات.

نوێترین زانیاری دەربارەی پڕۆژەی ستراتیژییەکەی چەمچەماڵ ئاشکرا کرا
پێت نوێترین زانیاری دەربارەی پڕۆژەی ستراتیژییەکەی چەمچەماڵ ئاشکرا کرا
ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسێکی باڵای حزبوڵای ڕاگەیاند
دوات ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسێکی باڵای حزبوڵای ڕاگەیاند
پەیوەندیدار