ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت



ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب کۆتایی دێت و 13 شوێن مووچە وەردەگرن.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ سێشەممە، مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت: وەزارەتی ڕۆشنبیری، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە، خوێندنی باڵاو و وەزارەتی پێشمەرگە.

هەر ئەمڕۆ هێزەکانی 70 و 80، ئەنجومەنی ئاسایش، هێزی زێرەڤانی، فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتی پەرلەمان و هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن.

بەوەش دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت کۆتایی دێت و فەرمانبەران لە چاوەڕوانیی گەیشتنی مووچەی مانگی ئەیلوولدا دەبن.

هێزەکانی عێراق ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژییەک
پێت هێزەکانی عێراق ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژییەک
“شکۆی پەرلەمان دەگێڕینەوە”
دوات “شکۆی پەرلەمان دەگێڕینەوە”
پەیوەنیدر