سەرۆکی لیستی کەمپینی بزوتنەوەی گۆڕان ئامانجی ئۆپۆزسیۆنبوونیان ئاشکرا دەکات و دەڵێت” شکۆ بۆ پەرلەمان دەگێڕینەوە”.
کاردۆ محەمەد سەرۆکی کەمپینی هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەی هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بزوتنەوەی گۆڕان دەیەوێت ئەمجارە لەرێگەی ئۆپۆزسیۆن بونەوە، پەرلەمان کارا بکاتەوە و شکۆ بۆ پەرلەمان بگەڕێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بزوتنەوەی گۆڕان لەناوجەرگەی خەڵکەوە هاتووە و بەگەڕانەوەشی بۆلای خەڵک، دەبێتەوە ئەو هێزەی کە لەرابردوو ئومێدی زۆری دروستکرد.
سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و گرنگی هەڵبژاردن وتی، هەڵبژاردنی ئەمجارە تاکە هەڵبژاردنە گۆڕانکاری دروستبکات، بۆیە بەشداری کارای هاوڵاتییان لە پرۆسەی هەڵبژاردن گرنگە.
کاردۆ محەمەد راشیگەیاند، لەگەڵ ئەوەی داوای لێبوردنیان لە خەڵک و دەنگدەرانیان کردوە، بەڵام ئەمجارە مەبەستیانە چاکسازی بکەن.