مووچەی مانگی نۆ بەتەواوی هاتووە؟



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق زانیاری لەسەر پارەی مووچەی مانگی نۆ ئاشکرادەکات و دەڵێت” دارایی حکومەتی ئیتحادی تەمویلی وەزارەتی دارایی هەرێمی کردوە بۆ مووچەی مانگی نۆ”.

کاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی حکومەتی ئیتحادی تەمویلی وەزارەتی دارایی هەرێمی کردوە بۆ مووچەی مانگی نۆ بۆ وەزارەتە مەدەنی و عەسکەری و ئەمنیەکان و بڕی یەک ترلیۆن دینار هی مووچەی ئەم مانگەیە.

کاروان یاروەیس ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی هەرێم ئامادەنیە داهاتی نانەوتی رادەستی حکومەتی ئیتحادی بکات و هەرجارە و بڕێکی زۆر کەم کە ناکاتە ٢٠٪ کۆی داهاتی نانەوتی ئەخاتە سەر حسابی بانکی ناوەندی عێراق.

وتیشی”حکومەتی هەرێم زیاتر لە ترلیۆنێک و دوو سەر ملیاری داهاتی نانەوتی عێراق قەرزارە و هەرجارەو پەنجا ملیارێک ئەداتە عێراق”.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق جەختیشیکردەوە، زۆر ووتومانە دەبێ حکومەتی هەرێم ئەم کێشانە چارەسەر بکات تا رۆژێ زووتر بەیەکجارەکی کۆتایی بە کێشەی مووچە بێت.

سەڵاحەدین بەهائەدین:دروشمی (ئیتربەسە) شیعارێكی سیاسی نیە بەڵكو پرۆژەیە
پێت سەڵاحەدین بەهائەدین:دروشمی (ئیتربەسە) شیعارێكی سیاسی نیە بەڵكو پرۆژەیە
ئەمریکا هۆشداری لە تێوەگلانی عێراق لە شەڕ دەدات
دوات ئەمریکا هۆشداری لە تێوەگلانی عێراق لە شەڕ دەدات
پەیوەندیدار