ئەمریکا هۆشداری لە تێوەگلانی عێراق لە شەڕ دەدات



وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دا لەوەی گروپەچەکدارییەکانی نزیک لئێران بە هەڵوێستەکانیان عێراق لە سەڕەوە تێوەبگلێنن.

ماتیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە میدیای ڕووداوی راگەیاندووە،  “نیگەرانین لە بوونی ملیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق، کە بەردەوامن لە ناسەقامگیرکردنی دۆخی ناوچەکە و بەردەوامیشن لەوەی عێراق بخەنە بەر مەترسیی پەلکێشکردنی بۆ نێو شەڕێک کە هیچ پەیوەندییەکی بە گەلی عێراقەوە نییە.”

میلەر ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەمریکا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ بەدوور خستنی عێراق لەو شەڕەی ئێستا لە نێوان حزبوڵای لوبنان و ئیسرائیل و حەماس هەیە و دەڵێت” لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر هێڵین لەبارەی گرنگیی رێگریکردن لە هێرشکردن لەنێو سنوورەکانییەوە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەناو عێراق و گرنگیی لێپرسینەوە لە بکەرانی ئەو هێرشانە.”

جێی باسە لەدوای هێرشە مووشەکیەکەی ئێران بۆ ئیسرائیل و پێشڕەوییەکانی ئیسرائیل بۆ باسووری لوبنان، گروپە چەکدارەکان کە بە ( مقاوەمەی ئیسلامی ) و ناوی جیاجیاوە نزیکن لە ئێران و لە عێراق چالاکن، ڕاستەوخۆ ڕایانگەیاند کە وەڵامی ئیسرائیل و ئەمریکای هاوپەیمانی دەنەوە، لەماوەی چەند رۆژی ڕابردووشدا چەند هێرشێکیان کردە سەر بنکەی عەین ئەسەد و چەند سەربازێکی ئێسرائیل، هاوکات ئیسرائیل هۆشداریدا لەوەی ئەو گروپە چەکدارانە لە عێراق بە ئامانج دەگرێت، ئەمەش مەترسی فراوانتربوونی شەڕەکەی لێکەوتەوە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەی هێناوەتە سەر هێڵ.

 

مووچەی مانگی نۆ بەتەواوی هاتووە؟
پێت مووچەی مانگی نۆ بەتەواوی هاتووە؟
دەربارەی تەوتین زانیاری نوێ گەیشت
دوات دەربارەی تەوتین زانیاری نوێ گەیشت
پەیوەنیدر