وانەبێژان مووچەی مانگی ئەیلوول وەک گرێبەست وەردەگرن



نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم تەواونەبوونی بەگرێبەستکردنی وانەبێژان بۆ پێدانی مووچەکانیان بە گرفت نازانێت و دەڵێت” گەر ڕێکارەکان تەواویش نەبوون وەک گرێبەست مووچە وەردەگرن”.

عەلی ڕەئووف نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم بڵاویکردەوە، مامۆستایانی گرێبەست مووچەی مانگی ئەیلوول لەگەڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک یەکەم مووچەی گرێبەست وەردەگرین .

ئاماژەی بەوەشدا، رێکارەکانی گرێبەست هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر نەدانی مووچە نابێت، ئەگەر تەواو بکرێن یاخود نا .

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە رۆژی چوارشەممە و پێنجەشەممەی ئەم هەفتەیە ، شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ٦ی ٢٠٢٤ دابەشبکرێت، و مانگەکانی حەوت و هەشت هەر وەکو شایستەی داارایی دابەشدەکرێت بە نیو مقطوع.

ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێمی کوردستان ٣٧ هەزار ٩٣٣ مامۆستای گرێبەستە، ڕی بودجەی پێویست سەرف کردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست زیاتر لە ١٨ ملیار دینارە.

دەربارەی تەوتین زانیاری نوێ گەیشت
پێت دەربارەی تەوتین زانیاری نوێ گەیشت
بەغدا پارەی تری بۆ مووچە نارد
دوات بەغدا پارەی تری بۆ مووچە نارد
پەیوەندیدار