بەڤیدیۆ؛ ئاسایشی هەرێم وردەكاری “تیرۆركردنی” نیاز دەرگەڵەیی بڵاوكردەوە



دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆماری ڤیدیۆیی بەڵگەنامەیی سەبارەت بە تیرۆركردنی “نیاز دەرگەڵەیی” بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن سێ تۆمەتبار چاودێری ورد دەکرێت و لەکردەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کاتژمێر8:40ی شەو لەناو باخەکەی خۆی بە چەکی جۆری دەمانچەی بێدەنگ (کاتم صوت) تیرۆر دەکرێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا وردەكاری كوشتنی نیاز دەرگەڵەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی ڕاوێژکارانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی ناوەندی حزبەکە بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتباران بە سوود وەرگرتن لە ڕێگا لاوەکییەکان دەچنە شوێنی ڕووداوەكە.

دەقی راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم:

دوای ئەوەی لەشەوی 18ـی 8ـی 2023 شەهید نیاز دەرگەڵەیی سەردانی باخەکەی دەکات لە باشووری قەزای ڕانیە (لەکانی قوڵکە)ی سەر بە شارەدێی (بۆسکێن) کە دەکەوێتە نزیک دەریاچەکە، لەلایەن سێ تۆمەتبار چاودێری وورد دەکرێت و لەکردەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کاتژمێر8:40ی شەو نیاز دەرگەڵەیی لەناو باخەکەی خۆی بە چەکی جۆری دەمانچەی بێدەنگ (کاتم صوت) تیرۆر دەکرێت.

تۆمەتباران هەمان ڕۆژ 18ی8ی 2023 کاتژمێر 4:26ی پاشنیوەڕۆ لە ڕێگای گوندی (بێستانە)ی سنوری پارێزگای هەولێر بەڕێگەی دێگەڵەدا، بە ئۆتۆمبێلی جۆری (تویتا هایلۆکس ڕەنگ سپی) هەڵگری تابلۆی ژمارە 227778 عراق_ اربیل(جام ڕەش) بەڵام لە بنەڕەتدا ژمارەی ئۆتۆمبێلێکی دیکەیە و بەنایاسایی بۆ ئەم تاوانە بەکارهێنراوە کەخاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ(فرهاد خانۆ خانۆ عەلی شێروانی)لە ڕێگای تەقتەق-کۆیە بە چیای هەیبەت سوڵتان بەرەو ڕێگای هیزۆپ و پاشان لەشارۆچکەی چوارقوڕنەوە بەئاڕاستەی شوێنی ڕووداوەکە دەڕۆن، تۆمەتباران بە سوود وەرگرتن لە ڕێگا لاوەکییەکان دەچنە شوێنی ڕووداو.

تۆمەتباران کاتژمێر 6:32ی ئێوارە لەنزیکەوە بە وردی چاودێری باخەکە دەکەن، لە وردەکاریی لێکۆڵینەوە و گرتەکانی کامێرای چاودێری دەردەکەوێت سێ تۆمەتبار لەهەولێرەوە لەسنوری گوندی بێستانەوە خۆیان دەگەیێننە شوێنی ڕووداوەکە و پاش دڵنیابوونەوە لەوەی نیاز دەرگەڵەیی بەتەنیایە (دوو) لە تۆمەتباران بەپیادە لەبەشی پشتەوە (تەلی سیاجی) باخەکە دەبڕن و یەکێک لە تۆمەتباران دەچێتە ژوورەوە و ئەوەی دیکەیان لەدەرەوەی باخەکە چاودێری دەکات. بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تیمی بەڵگەی تاوان تەنها شوێن پێی یەک تۆمەتبار پاش ئەنجامدانی تاوانەکە لەکاتی هەڵگرتنەوەی شوێن پێیان بەدیواری باخەکەدا دەمێنێتەوە و بەچەکی جۆری دەمانچەی بێدەنگ، لەگەڵ بینینی(نیاز دەرگەڵەیی) لەناو ماڵەکەی(٥) فیشەک دەتەقێنێت و (٣) فیشەک بەر سەری (نیاز دەرگەڵەیی) دەکەوێت و دەبێتە هۆی شەهید بوونی و دوای ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتباران بەپیادە بەئاڕاستەی شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکەیان هەڵدێن کاتژمێر ٨:٤٥ی شەو بەخێراییەکی زۆر شوێنی ڕووداوەکە جێدەهێڵن و بەنزیکەی(٨٠٠)م ئۆتۆمبێلەکەیان لەباخەکەوە دوورە و بەهەمان وردەکاریی ڕێگە لاوەکییەکانی هاتنیان هیزۆپ-هەیبەت سوڵتان -کۆیە خۆیان دەگەیەننە گوندی بێستانەی سنوری پارێزگای هەولێر و دەگەڕێنەوە.

بەهۆی بەردەوامی بەدواداچوونەکانی دەزگای ئاسایش هەرێم و پاراستنی ڕەوتی لێکۆڵینەوە لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ڕانیە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ(فەرهاد خانۆ خانۆ عەلی شێروانی) بەماددەی (٤٠٦)لەیاسای سزادانی عێراقی دەرچووە و وردەکاری بەڵگەڤیدیۆی تاوانەکە لەئێستادا لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاودەکرێتەوە و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەم کەیسە بەردەوامە.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

هه‌رێم كه‌مال ئاغا: تەوتینی مووچە بڕیاری دادگای فیدڕاڵییە و دەبێت جێبەجێ بكرێت
پێت هه‌رێم كه‌مال ئاغا: تەوتینی مووچە بڕیاری دادگای فیدڕاڵییە و دەبێت جێبەجێ بكرێت
لە بەغداوە وادەی مووچەی مانگی 9ی هەرێم ڕاگەیەنرا
دوات لە بەغداوە وادەی مووچەی مانگی 9ی هەرێم ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار