مەسرور بارزانی: پارتی لە هەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمان یەکەم دەبێت



جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئێمە داوای ئاشتەوایی و بەیەكەوە ژیان دەكەین و دەشڵێت: پارتی لە هەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی کوردستان یەکەم دەبێت و جەختیشدەكاتەوە، ئەوانەی هەوڵی شکاندنی پارتییان دا، تووشی شکست بوون، فێر بن، مێژوو فێر بن، پارتی ناشکێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی بۆ پشتیوانیی و سەرخستنی لیستی پارتی لە شاری زاخۆ بەڕێوەچوو.

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، “پاش دوو هەفتەی دیکە بەرەو هەڵبژاردنێکی چارەنووساز دەچین کە داهاتووی وڵات و پاشەڕۆکی وڵاتەکەمان دیاری دەکات، دەنگی ئێوە و بڕیاری ئێوە شێوازی حکوومڕانی چوار ساڵی داهاتووی وڵاتەکەمان دەکات، بۆیە پێویستە زۆر، پێکەوە هەموومان بەیەکوە بە دەر و دراوسێ و خزم و کەس بچینە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ سەرخستنی لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەو پارتەی لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە بۆ نەهێشتنی زوڵم و زۆرداری تا ئەمڕۆ بەردەوامە بۆ نەهێشتنی زوڵم و ستەم و ستەمکاری دامەزراوە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و پێناسەی نەتەوەیی کوردستانی، پارتی دیموکراتی لە ڕۆژی یەکەمەوە تا ئەمڕۆ بە پشتیوانی ئێوە بەردەوام دەبێت، پارتی هەر یەکەم بووە و هەر یەکەمیش دەبێت”.

وتیشی: پارتی هەوڵیداوە کوردستان سەرکەوێت و مافەکانی خەڵکی کوردستان بێنە دەست، ناحەزانی پارتیش هەوڵیانداوە پارتی بگەنە ئامانجی خۆیان، پێشتر بەجۆرێک دژایەتی پارتیان دەکرد و پیلانیان دادەڕشت، ئێستاش بەجۆرێکی پیلان دادەڕێژن، بەڵام بە پشتیوانی خوای گەورە لە 20ـی ئۆکتۆبەر ئەو پیلانانە لەناو دەبەین و پارتی هەر یەکەم دەبێت.

مەسرور بارزانی دەڵێت: پارتی داوای ئارامی دەکات، چونکە پارتی لەو باوەڕەدایە میللەتی ئێمە شایستەی ئەوەیە لە ژیانێکی ئارام و وڵاتێکی ئارامدا بژیت، ئێمە داخوازیی ئاشتەوایی دەکەین و بەیەکەوە بژین، چونکە چەندە ئارامی و ئاشتەوایی لە وڵاتەکەماندا هەبێت، پارتی زیاتر پێش دەکەوێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی لەهەرە جێیەک بێت جێی دەستی دیارە و ئاوەدانی تێدایە، ئاوەدان و پێشکەوتووە، پارتی داوای پێکەوە ژیان دەکات لەگەڵ هەموو نەتەوە و ئایینی جیاواز و لاینە سیاسییەکان، پێمان وایە بەیەکەوە بین وڵاتەکەمان جوانتر دەبێت و بەهێزتر دەبین، میللەتی ئێمە داهاتووی و پاشەڕۆژی گەشتری هەبێت، پارتی هەمیشە شانازیی بەوە دەکات داکۆکی و پشتیوانی مافی نەتەوە و ئاینەکانە، لەسەر ئە سۆزە بەردەوامە دەبێت و تا ماوین داکۆکی لەهەر تاکێکی ئەو وڵاتە دەکەین.

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، پارتی دروشمی خۆڕاگریی هەڵگرتووە، چونکە خۆڕاگربووە بەرامبەر هەموو پیلان و پەلامارەکانی سەر کوردستان، پارتی خاوەنی جەندین داستانە، هەزاران شەهید و پێشمەرگەی قارەمان و جەماوەرێکی قارەمانە لەبەر ئەوە خۆڕاگ دەبێت و هەر بەردەوامیش دەبێت لە خۆڕاگریی و بەرگریی کردن لە مافی گەلی کوردستان.

ئاشكراشی كرد، هەوڵی زۆر درا بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان کە بە خوێنی شەهیدان و خەباتی پێشمەرگە و زەحمەتی و ماندووبوونی ئەو گەلەیە، لەناو ببردرێت یاخود لاواز بکرێت، گەلێک لایەنی ئەمڕۆ دروشمیان هەڵگرتووە و داوای دەنگی خەڵکی کوردستان دەکەن، دوێنێ و پێرێ پیلانیان دادەڕشت ئەو قەوارەیە نەمێنێت، دوێنێ و پێرێ هەوڵیدا لەگەڵ دەستی دەرەکی دەستی خۆی تێکەڵ کرد، هەوڵیدا مافی خەڵکی کوردستان ڕادەستی بەغدا بكات و خەڵکی کوردستان تووشی شکست بکەن، بەڵام پارتی ڕێگەی نەدا، ئێستا دێن بە شێوازێکی دیکە قسە لەگەڵ خەڵک دەکەن، بەڵام خەڵک هۆشیارە دەزانێت ڕابردووی هەمووان چییە و دەنگ دەداتە کێ.

جەختیشی كردەوە، پەیامی ئێمە بۆ هەموو لایەنەێک کە هەوڵی شکاندنی پارتی داوە، بۆ هەموو ئەوانەی خەونیان بە شکاندنی پارتیەوە دەبینی، بەوان دەڵێین: ئەوانەی هەوڵی شکاندنی پارتییان دا، تووشی شکست بوون، فێر بن، مێژوو فێر بن، پارتی ناشکێت.

 

لە بەغداوە وادەی مووچەی مانگی 9ی هەرێم ڕاگەیەنرا
پێت لە بەغداوە وادەی مووچەی مانگی 9ی هەرێم ڕاگەیەنرا
قوباد تاڵەبانی: دەبێت مینحە و مووچەی شەهیدان هاوتای عێراق بكرێت
دوات قوباد تاڵەبانی: دەبێت مینحە و مووچەی شەهیدان هاوتای عێراق بكرێت
پەیوەندیدار