دامەزراوەی پەی: پەرلەمان بە چوار ساڵ و نیو تەنها ١٦٠ دانیشتنی ئەنجامداوە



دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان ڕاپۆرتێك دەربارەی كاری پەرلەمانی كوردستان لە خوولی پێنجەم بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بە 4 ساڵ و نیو تەنها 160 كۆبوونەوەی كردووە و 369 كۆبوونەوە قەرزدارە و دەشڵێت: زیاتر لە 4 ملیار دینار بە نایاسایی وەرگیراوە وەك مووچە و یەکێتی ٨ مانگ و پارتی ٧ مانگ بە نایاسایی مووچەیان وەرگرتووە.

دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە ڕاپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، تەمەنی پێشووی پەرلەمان چوار ساڵ و شەش مانگ و ٢٣ ڕۆژ بووە و بەپێی پەیڕەوەکەی ٣٦٩ دانیشتن قەرزارە کە ئەنجامی نەداوە و تەنها 160 دانیشتنی ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە خولی پێشووی پەرلەمان تەنها ١٥ پەرلەمانتار دەنگی پێویستیان بەدەستهێناوە و ٧٨ پەرلەمانتار هیچ یاداشتێکی بۆ لێپرسینەوە لە حکومەت واژۆ نەکردووە و حکومەت ٤٩٩ پرسیاری پەرلەمانتارەکانی وەڵام نەداوەتەوە.

ئاشكراشی كردووە، چوار ملیار و ٢٦٥ ملیۆن دینار بە نایاسایی لەلایەن پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتیەوە بە نایاسایی وەرگیراوە و پەرلەمانتارانی یەکێتی ٨ مانگ و پارتی ٧ مانگ بە نایاسایی مووچەیان وەرگرتووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لەو کاندیدانەیان ئێستا خۆیان کاندید کردووە ٦٧٩ کەسیان بڕوانامەیان نییە واتە تەنها سەرەتایی یان ناوەندیان هەیە واتە ٪٥٧ ئەوانەی خۆیان کاندید کردووە، هەروەها بۆ ئەم خولە ١١٩١ کەس خۆیان کاندید کردووە.

سەبارەت بە قسەكردنی پەرلەمانتاران لە راپۆرتەكەی پەی هاتووە، ” لە چوار ساڵ و نیوی پەرلەمان مەم بورهان قانع زۆرترین قسەی کردووە ٥ کاتژمێر و ٣١ خولەک و ١٢ چرکە و هەژان عەبدوڵای یەکێتی سێ خولەک و ٣ چرکە قسەی کردووە و هاوڕێ پەنا محەمەد زۆرترین ئامادە نەبوونی هەیە لە دانیشتنەکان کە ٣١ کۆبوونەوە ئامادە نەبووە و
گەلاوێژ عوبێد یەک ئامادەنەبوونی هەیە و کەمترینە و ئەمە لە کۆی ٧٤ دانیشتن، کە غیابات خوێندراوەتەوە ، لە ٤٢ دانیشتنیش غیابات نەخوێندراوەتەوە”.

 

دەربارەی نرخی ئارد ڕوونكردنەوە دەدرێت
پێت دەربارەی نرخی ئارد ڕوونكردنەوە دەدرێت
ئۆتۆمبێلی خوێندكارانی پەیمانگایەك سووتا و 3 خوێندكار گیانیان لەدەستدا
دوات ئۆتۆمبێلی خوێندكارانی پەیمانگایەك سووتا و 3 خوێندكار گیانیان لەدەستدا
پەیوەندیدار