وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشکرا دەکات



وتەبێژی بازاڕای دراوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت گروپە چەکدارە شیعەکان سەریانکردووتەوە کڕینی دۆلار و ئەوەش بووەتە یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخەکەی لە بازاڕەکاندا.

ئەمڕۆ دووشەممە، جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕای دراو لە سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، جگە لە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زیادبوونێکی نا سروشتی خواست بۆ دۆلار لە بازاڕەکاندا دروست بووە و ئەویش بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری لێکەوتووەتەوە.

وتیشی: “گروپە چەکدارە شیعەکان بە هۆکارێکی نادیار خواستێکی زۆریان لەسەر دۆلار دروستکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا بازرگانان و بازرگانانی سیاسیش بە مەبەستی تێکدانی بازاڕەکان خواستێکی زۆریان لەسەر دۆلار دروستکردووە بۆ ئەوەی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە و لە ئاستێکی بەرزدا بیفرۆشن، دواتریش دابەزێتەوە و (لەو هەڵبەز و دابەزەدا) سوودێکی زۆر بکەن”.

ئەم لێدوانەش لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێکە نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و 100 دۆلار بە نیکەی 155 هەزار دیانرەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

خالید مەشعەل: “گەردەلوولی ئەقسا ئیسرائیلی گەڕاندەوە بۆ خاڵی سفر”
پێت خالید مەشعەل: “گەردەلوولی ئەقسا ئیسرائیلی گەڕاندەوە بۆ خاڵی سفر”
میدیای یەکێتی: بافڵ تاڵەبانی وەک یەکێک لە سەرکردەکانی ھاوپەیمانیی پێشکەوتنخوازەکان ھەڵبژێردرا
دوات میدیای یەکێتی: بافڵ تاڵەبانی وەک یەکێک لە سەرکردەکانی ھاوپەیمانیی پێشکەوتنخوازەکان ھەڵبژێردرا
پەیوەندیدار