بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی دەستپێبکات.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی لە سنووری مەڵبەندی یەک دەستپێدەکات.
مەڵبەندی یەك لە سلێمانی پێكهاتووە، لە گەڕەکەکانی شەهیدانی ئازادی، ئازادی، عەلی كەمال، هەوارە بەرزە، گۆیژەی تازە و توویمەلیك.
هاوکات بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بڕی 104 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.