کۆمسیۆن 11 کاندیدی سزا دا



بە بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەهۆی سەرپێچی لە ڕێنماییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن 11 کاندیدی بەشێک لە حزب و لایەنەکان سزادران.

ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیارییداوە بە سزادانی 11  کاندید لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

بەپێی بڕیارەکەی کۆمسیۆن، هەر یەکێک لەو کاندیدانە بە  500 هەزار دینار پێبژاردن سزادراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، حەوت لەو کاندیدانەی کە سزا دراون سەر بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانن و دوانەکەی دیکەش سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نەوەی نوێن.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان باسی لەوەشکردووە، سزادانی ئەو کاندیدانە پاڵپشت بووە بە راپۆرتی لیژنەی چاودێری ناوەندی هەڵبژاردنەکان  کە سەرپێچی مەرجەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنیان کردووە.

مەرزەکانی هەرێم، بوون بە گۆڕستانی کاڵای کواڵێتی خراپی بیانی
پێت مەرزەکانی هەرێم، بوون بە گۆڕستانی کاڵای کواڵێتی خراپی بیانی
سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
دوات سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
پەیوەندیدار