سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت



بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ دووشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ١٥ شوێن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن.

بەپێی خشتەکە، هەریەکە لە کاروباری کۆمەڵاتی و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، پەروەردە، تەندروستی، داد، ئەنجوومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، بازرگانی پیشەسازی، سامانە سروشتیەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار و پلاندانان، مووچە وەردەگرن.

هاوکات ڕۆژی سێشەممە، کە کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمە ١٢ شوێن مووچە وەردەگرن.

کۆمسیۆن 11 کاندیدی سزا دا
پێت کۆمسیۆن 11 کاندیدی سزا دا
گۆگڵ تایبەتمەندی SERCH – گەڕان – فراوانتر دەکات
دوات گۆگڵ تایبەتمەندی SERCH – گەڕان – فراوانتر دەکات
پەیوەندیدار