گۆگڵ تایبەتمەندی SERCH – گەڕان – فراوانتر دەکات



کۆمپانیای بەناوبانگ ( گوگڵ ) تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ گەڕان لە وێبسایتەکەیدا زیادکرد.

لە بڵاوکراوەیەکدا کۆمپانیای گوگڵ ڕایگەیاند، تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ بەشی گەڕان زیادکراوە، کە ڕێگە دەدات بەکارهێنەران لەڕێگەی ڤیدیۆوە بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانیان بکەن و ئەوەی دەیانەوێت بەدەستی بخەن.

گوگڵ دەڵێت، بەکارهێنەران لەڕێگەی ئاڕاستەکردنی کامێراکان و پرسیارکردن دەتوانن گەڕان ئەنجام بدەن، لەمەودوا لەڕێگەی ڤیدیۆوە دەتوانن زیاتر بگەڕێن.

گوگڵ ئاماژەی بەوەشدا، ئەم تایبەتمەندییە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید و ئایفۆن لە سەرانسەری جیهان دەگرێتەوە، و دەتوانن لە ئەپڵیکەیشنی گۆگڵەکەیاندا دەستیان بەم تایبەتمەندییە بگات.

ئەمە نوێترین هەنگاوی کۆمپانیای زەبەلاحی تەکنەلۆژیایە بۆ گۆڕینی چۆنیەتی گەڕانی خەڵک بە ئۆنلاین بە سوودوەرگرتن لە زیرەکی دەستکرد.

سیستمە نوێیەکەی گوگڵ کە بە ( زیرەکی دەستکردی گوگڵ ) ناودەبرێت، وادەکات پێویست نەکات کاتێکی زۆر دابنرێت بۆ گەڕان، بەڵکو تەنها بە کردنەوەی کامێراکە و تۆمارکردنی کورتەڤیدیۆیەک و پرسیارکردنێک بەدەنگی بەرز ئەنجامی گەڕانت بۆ بدۆزێتەوە.

زیرەکی دەستکردی گوگڵ شیکاری ڤیدیۆکە دەکات و ئەنجامی گەڕانەکە دەستنیشان دەکات و بەرهەمی دەهێنێت.

ڕێگاکانی تر بۆ گەڕان

جگە لە ناساندنی ڕێگەیەک بۆ گەڕان بە ڤیدیۆ، گوگڵ چەند نوێکارییەکی دیکەی بڵاوکردۆتەوە.

دەڵێت ئەنجامی کڕینەکانی باشتر کردووە، کە ئێستا پێداچوونەوە و زانیاری نرخەکانی فرۆشیارە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت.

هەروەها ڕکابەرێکی پێشکەش بە ئەپی ناسینەوەی مۆسیقای شازام دەکات کە ئەپڵ خاوەندارێتی دەکات، ئامرازە کێبڕکێکارەکە کە لە ڕێگەی Circle to Search لەسەر ئامێرێکی ئەندرۆید دەتوانرێت دەستی پێبگات، هەروەها ڕێگە بە خەڵک دەدات گۆرانییەکان بدۆزنەوە بەبێ داخستنی ئەپەکە.

سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
پێت سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
پەروەردە دەربارەی مووچە ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
دوات پەروەردە دەربارەی مووچە ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدار