قوباد تاڵەبانی: بافڵ تاڵەبانی هەر بەڵێنێک بدات جێبەجێی دەکات



قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە چوارچێوەی کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی، هەردوو ناحیەی هێرۆ و هەڵشۆ و گوندەکانی دەورووبەری لە سنووری پشدەر بەسەر کردەوە و لەگەڵ دانیشتوانی هەردوو ناحییەکە کۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی باسی لە جیاوازی هەڵبژاردنەکانی ئەم خوولەی پەرلەمانی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند، لەم هەڵبژاردنەدا ساختەکاری ناکرێت و هیچ لایەنێک ناتوانێت بە ساختەکردنی دەنگی مردوو و خەڵکی ئاوارەوە هەوڵی بردنەوەی هەڵبژاردن بدات.

ئاماژەی بەوەدا، یەکێتی لە سەردەمی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا، زۆر جیاوازە لە چەند ساڵ لەمەوبەر و ئێستا یەکێتی یەکدەنگ و یەک بڕیارە و سەرۆکی یەکێتیش بەوە ناسراوە، کە خاوەنی بەڵێنی خۆیەتی و هەر بەڵێنێک بدات، جێبەجێی دەکات.

وتیشی، “وەکچۆن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، بەڵێنی بە کەرکوکییەکان دا کۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێن دەهێنێت و پارێزگارێکی یەکێتی بۆ کەرکوک دادەنێت و جێبەجێی کرد، وەک چۆن لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا چەندین بەڵێنی دیکەی جێبەجێ کردوە و هاوسەنگی هێزی گەڕاندەوە، ئەمجارەش بەڵێنەکەی سەبارەت بە ڕاستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی لە هەرێم جێبەجێ دەکات، هەربۆیە پێویستە خەڵکی کوردستان بە دەنگدان بە یەکێتی پشتگیری سەرۆک بافڵ بکەن بۆ گۆڕینی شێوازی حکومڕانی”.

قوباد تاڵەبانی ڕوونیشی کردەوە، کە ئەم هەڵبژاردنە دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستان و جگە لە یەکێتی، هیچ لایەنێکی دیکە ئەگەر تەنانەت خواستی گۆڕانکاریشیان هەبێت، کەرەستەی پێویستیان نییە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە شێوازی حکومڕانی لە کوردستان.

جەختیشی كردەوە، “هەربۆیە سەرخستنی یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا دەرگا بەڕووی ئەو گۆڕانکارییە دەکاتەوە، کە خەڵکی کوردستان چاوەڕێی دەکەن و داوای دەکەن”.

پەروەردە دەربارەی مووچە ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
پێت پەروەردە دەربارەی مووچە ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
سودانی: هەوڵدەدەین ڕێگە لە فراوانبوونی ئاڵۆزییەکان بگرین
دوات سودانی: هەوڵدەدەین ڕێگە لە فراوانبوونی ئاڵۆزییەکان بگرین
پەیوەندیدار