سودانی: هەوڵدەدەین ڕێگە لە فراوانبوونی ئاڵۆزییەکان بگرین



سەرۆک وەزیرانی عێراق لەساڵڕۆژی هێرشی 7ـی ئۆکتۆبەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت”داواکارین چەکی زیاتر بە ئیسرائیل نەدرێت”.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دۆخەکە ئاڵۆزە و ئێمە لە لێوارێکی مەترسیداردا وەستاوین، کە ڕەنگە ناوچەکە و جیهان ڕابکێشێتە ناو شەڕێکی بەردەوام و ئابووری جیهانی بهەژێنێت.

ئاماژەی بەوەشدا، داواکارین لە سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن، و ئەوروپا مەترسی دۆخەکە لەبەرچاوبگرن، عێراق هەوڵەکانی بەردەوامە بۆئەوەی پارێزراو بێت و پەلکێشی شەڕێکی نەویست نەبێت، ئێمەش سەرکەوتوو بووین لەوەی لەگەڵ ئێوە و بە هاوکاری هەموو دۆستانی جیهان ئەو کارە بکەین.

سەرۆک وەزیران راشیگەیاند، قۆناغی ئێستا پێویستی بە دوو هێندەکردنی هەوڵەکانمان هەیە و بیکەینە ئەولەویەتی سەرەکیمان بۆ ئەوەی ڕێگە لە بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل بگیرێت.

سودانی وتیشی، سوپاسی ئەو دەستپێشخەرییەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا دەکەین بۆ ڕاگرتنی هاوکارییەکان بە سوپای ئیسرائیل و هێنانە کایەیەک بۆ ڕاوەستانی شەڕ و پەلامار و هێرشەکان لە ناوچەکە.

جێی باسە، سبەینێ ساڵێک بەسەر هێرشەکانی 7ـی ئۆکتۆبەردا تێدەپەڕێت، ساڵێکە ئیسرائیل و حەماس لە شەڕدان و لە ئێستادا بەرەی شەڕ فراوانتر بووە و ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر لوبنان بەردەوامە، ئەمەش دوای کوشتنی حەسەن نەسڕوڵا ئەمینداری حزبوڵای لوبنان.

هاوکات هەفتەی ڕابردوو ئێران وەک تۆڵەیەک بۆ کوشتنی هەنییە و نەسڕوڵا بە سەدان مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و چەند پێگەیەکی سەربازی بەئامانج گرت.

قوباد تاڵەبانی: بافڵ تاڵەبانی هەر بەڵێنێک بدات جێبەجێی دەکات
پێت قوباد تاڵەبانی: بافڵ تاڵەبانی هەر بەڵێنێک بدات جێبەجێی دەکات
هاوسەرەکان چۆن خۆیان لە ناکۆکییە داراییەکان بەدوور بگرن؟
دوات هاوسەرەکان چۆن خۆیان لە ناکۆکییە داراییەکان بەدوور بگرن؟
پەیوەندیدار