ئاگادارییەک لە هەژماری منەوە



هەژماری من ئاگاداری مووچەخۆران دەکات لەو ڕۆژەی کورتەنامەیان بۆ دەچێت سەردانی ئەی تی ئێمەکان بکەن.

هەژماری من” لە بڵاوکراوەیەکدا ئاگاداری سەرجەم ئەو مووچەخۆرانە دەکاتەوە کە لە پرۆژەکەوە مووچە وەردەگرن لەکاتی سەرەی خۆیان سەردانی بنکەکانی ڕاکێشانی پارە بکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم مانگە 132,000 کەس لە ڕێی هەژماری منەوە مووچەکانیان بەسەر 3 ڕۆژدا وەردەگرن.

پرۆژەکە ڕوونییکردۆتەوە، ئەو ڕۆژەی کە نۆرەی تۆ هات بە کورتەنامە ئاگادار دەکرێیتەوە و دەتوانیت سەردانی نزیکترین ئامێری ڕاکێشانی پارە بکەیت و مووچەکەت ڕابکێشیت، ئەگەر ئەمڕۆ کورتەنامەت پێ نەگەیشتبوو سەردانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە مەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە پرۆژەی هەژماری من بڵاویکردەوە، تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم مووچەخۆران دەبێت لەو پرۆژەیە تۆماربکرێن و مووچەکانیان بەبانکی بکرێن.

ئێران سەرجەم گەشتی فڕۆكەوانی لە ئاسمانی وڵاتەكەی ڕاگرت
پێت ئێران سەرجەم گەشتی فڕۆكەوانی لە ئاسمانی وڵاتەكەی ڕاگرت
تانكەرێكی سووتەمەنی لەكاتی لەحیم كردن تەقییەوە
دوات تانكەرێكی سووتەمەنی لەكاتی لەحیم كردن تەقییەوە
پەیوەندیدار