عێراق بۆ تەواوكاری مووچەی مانگی 9 بڕیاریدا



دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم هاتنی پارەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و شەهیدانی بۆ مانگی 9 ڕاگەیاند بەبێ‌ پارەی مووچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەكان، وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرای دەكات، كە تەواوكاری مووچەیان ڕەوانەی هەرێم كرد.

هەفتەی پێشوو، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، بڕی 598 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران و خانەنشینان و كەسوكاری شەهیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بەبێ‌ مووچەی هێزە ئەمنییەكان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕەوانەی هەرێم كراوە و دەست دەكەن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 8ی سەرجەم مووچەخۆران و هەركات تەواوكاری مووچەی مانگی 9 گەیشت دەست دەكەن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆران.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری خەرجکردنی ٣٣٠ ملیاری تەواوکاریی مووچەی مانگی 9ی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمیان داوە و پێشتریش ٥٩٨ ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 9 ناردبوو.

ئاشكراشی كردووە، پڕۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 9ی هێزە ئەمنییەکان کۆتایی هاتووە و سەرجەم وەزارەتەکان تەواو کراوە.

 

نێچیرڤان بارزانی: دروشمی ئێمە دورە لە ڕوخاندن
پێت نێچیرڤان بارزانی: دروشمی ئێمە دورە لە ڕوخاندن
لیستی سەوزی مامۆستایان هەڵوێستی لەسەر “هەژماری من” ڕاگەیاند
دوات لیستی سەوزی مامۆستایان هەڵوێستی لەسەر “هەژماری من” ڕاگەیاند
پەیوەندیدار