لیستی سەوزی یەكێتی لە مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تەنها بە تەوتین كێشەی مووچە كۆتایی دێت و دەشڵێت: بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، كە هەژماری من ڕەتدەكەینەوە و پشتیوانی لە تەوتین دەكەین.
لیستی سەوزی یەكێتی لە مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەدوای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە تەوتینی مووچە وەك یەكێتی مامۆستایان باوەڕی تەواومان بەوە هەبوو تەنها بە تەوتین كێشەی مووچە كۆتایی دێت، بۆیە بەردەوام داوامان لە لایەنەكان كردووە پشت بكەنە هەژماری من و پشتیوانی لە پڕۆسەی بە بانكیكردن لە بانكە حكومییەكان بكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “خۆشبەختانە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، كە وەك یەكێتی هەژماری من ڕەتدەكەینەوە و پشتیوانی لە تەوتینی مووچە لە بانكە حكومییەكانی سەر بە مەركەز دەكەین، كە ئەو هەڵوێست و بڕیارە ڕەنگدانەوەی داخوازییەكانی زۆربەی مامۆستایانە”.
جەختیشی كردۆتەوە، “پشتگیری ئەو بانگەوازە مێژووییەی بافڵ تاڵەبانی دەكەین و دەخوازین لایەنەكان پشتیوانی بكەن بۆ ئەوەی بە یەكجاری كێشەی پاشەكەوت و لێبڕین و نەدان و بە بارمتەگرتنی مووچەی مامۆستایان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی كۆتایی پێ بێت و بكەوێتە سەر شاڕێگەی خۆی”.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە: