کێشەی پاشەکەوتی مووچەی ژینگەپارێزانی گەرمیان چارەسەرکرا



سەرۆکی لقی گەرمیان ڕایگەیاند، کێشەی پاشەکەوتی مووچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان چارەسەرکرا کە ژمارەیان 128 کەسە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەدنان محەمەد، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران ڕایگەیاند، کێشەی ژینگەپاریزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیانیان چارەسەرکرد کە پێشتر بە هۆی پێنەدانی پاشەکەوتی مووچەکانیانەوە بایکۆتان ڕاگەیاندبوو.

ڕوونیشیکردەوە کە ژینگەپارێزەکان ژمارەیان 128 کەسە و پاشەکەوتی مووچەی مانگەکانی 2-6 و مووچەی هەردوو مانگی تەمموز و ئابی ئەمساڵیان پێنەدرابوو.

ئەوەشی خستەڕوو کە کێشە دوای سەردانیان بۆ ئیدارەی گەرمیان و لایەەن پەیوەندیدارەکان و ئەو کۆمپانیایە چارەسەرکراوە کە ژینگەپارێزەکان کاریان لێکردووە.

سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران ڕەخنەشی لە تەندروستی گەرمیان گرت بەوەی هیچ هاوکارییەکی نەکردوون لە چارەسەرکردنی کێشەی ژینگەپارێزەکاندا.

مەسرور بارزانی: ئەم هەڵبژاردنە هەستیارە و چارەنووسی خۆمان دیاری دەکەین
پێت مەسرور بارزانی: ئەم هەڵبژاردنە هەستیارە و چارەنووسی خۆمان دیاری دەکەین
بەشە خۆراکی مانگانە دابەشدەکرێت
دوات بەشە خۆراکی مانگانە دابەشدەکرێت
پەیوەندیدار