مووچەی بەشێكی دیكەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوتای عێراق دەكرێت



دوای دوو مانگ لە هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی هەرێم، حكومەتی عێراق بڕیاریداوە لەسەر هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینی سەربازی هەرێم و پەرلەمانتارێك دەڵێت: پێویستی بە كات و وردبینی لە دۆسیەكان هەیە.

دارا سێكانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، مووچەی خانەنشینانی سەربازیی لە هەرێم هاوتای عێراق دەكرێت، چونكە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق ڕوونە كە دەبێت مووچەی خانەنشینان هاوتای عێراق بكرێت.

وتیشی، “كار بە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی دەكرێت كە ئەوەش پێویستی بە كات هەیە و وردبینی لە دۆسییەكانیاندا دەكرێت”.

راشیگەیاند، لە دوا سەردانی وەزیری دارایی عێراق بۆ پەرلەمانی عێراق جەختیكردەوە، كە وردبینی لە داتای سەرجەم مووچەخۆراندا دەكەن.

لە مووچەی مانگی 7ی ئەمساڵەوە مووچەی خانەنشینانی شارستانی هەرێم هاوتای عێراق كراوە، ئەوەش دوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لە مانگی 2ی ئەمساڵ بۆ هاوتاكردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران و هەروەها بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ بەركاركردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق.

 

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێك ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن
پێت مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێك ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی دەكەن
دوو كەس لەسەر “دزینی ماتۆڕسکیلێك” دەستگیرکران
دوات دوو كەس لەسەر “دزینی ماتۆڕسکیلێك” دەستگیرکران
پەیوەنیدر