کاندیدێکی هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان چاوێکی لەدەستدا و حزبەکەی ئاشكرای دەكات، “بەهۆی ڕووداوێکی نەخوازراوەوە بووە”.
ئارام قادر، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی و شاندێكی حزبەكەی دوای سەردانیان بۆ لای ئەو كاندیدەیان، كە چاوێكی لەدەستداوە، وێنەیەكیان بڵاوكردەوە و ڕایانگەیاندووە، كە بەهۆی ڕووداوێكی نەخوازراوەوە بووە.
کاندیدەکە ناوی (سوهەیب سالار)ە و کاندیدی ژمارە 8ی لیستی هاوپەیمانی نیشتمانییە.