بافڵ تاڵەبانی: بانگهێشتی مەسرور بارزانی دەکەمەوە بۆ دیبەیت



سەرۆکی یەکێتی لە میانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە کۆیە جارێکیتر بانگهێشتی مەسرور بارزانی بۆ دیبەیت دەکات.

بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، پەیامێکم بۆ مەسرور بارزانی نارد و بانگهێشتم کرد بۆ دیبەیت و دەڵێم با بەبەرچاوی دنیاوە و لەسەر میدیاکان دیبەیت بکەین، دەزانم کاک مەسرور پیاوێکی ترسنۆک نییە، و لێرەوە دەڵێم وەرە دیبەیت بکەین  تا بزانرێت بەرنامەی کام لایەنە بۆ وردستان باشترە.

هاوکات بافڵ تالەبانی دەربارەی تەوتین و هەژماری من پەیامێکی دا و وتی”هەژماری من مەکەن و بچن تەوتین بکەن، ئێمە بوین چوینە بەغدا و مووچەمان جیاکردەوە لە ململانێ سیاسییەکان”.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی”ئەو غازەی لە کوردستانە هی خەڵکەکەیەتی و هی گیرفانی هیچ حزبێک و بنەماڵەیەک نییە، ئەو سیاسەتەی بۆ نەوت بەکارهات هەرگیز نابێت بۆ غاز بەکاری بهێنین و ڕێگەنادەین”.

مەسرور بارزانی: زۆر بەرنامە دانرا بۆ لاوازکردنی هەرێم بەڵام شکستیان هێنا
پێت مەسرور بارزانی: زۆر بەرنامە دانرا بۆ لاوازکردنی هەرێم بەڵام شکستیان هێنا
محەمەد حاجی مەحمود: تەنها خۆمان دەتوانین هەڵبژاردن دوا بخەین
دوات محەمەد حاجی مەحمود: تەنها خۆمان دەتوانین هەڵبژاردن دوا بخەین
پەیوەندیدار