محەمەد حاجی مەحمود: تەنها خۆمان دەتوانین هەڵبژاردن دوا بخەین



سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دڵنایی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەدات، هاوکات دەشڵێت ” زمانی هەورامی زمانێکی ڕەسەنە”.

محەمەد حاخی مەحمود، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، لەسەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردن ئومێد دەکەین بە ئارامی بەڕێوەبچێت، چونکە دوای هەڵبژاردن لە 21ـی مانگ هەمووان دەبێت پێکەوە لە ژورێکدا کۆببنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەم گەرمەی شەڕ و ئاژاوە و ئاڵۆزییەی کە ناوچەکەی گرتۆتەوە لە لیبیا بۆ عێراق و لە ئۆکراینا بۆ ڕووسیا، هەرێمی کوردستان خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادەکردووە، واتە دەیەوێت لە ناوچەکە نمونەی ئاشتی و ئارامی بێت.

دەربارەی پەرلەمانی کوردستان محەمەد حاجی مەحمود ڕایگەیاند، لە ئێستادا هەرێم وەک ساڵی 1992 ی لێهاتووە، چۆن ئەوکات پەرلەمانمان نەبوو ئێستاش پەرلەمانمان لەلایەن بەغداوە هەڵوەشێنراوەتەوە، دەبێت شەرعیەت بگەڕێنینەوە پەرلەمان و لەوێوە بۆ حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری.

سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردن محەمەدی حاجی مەحمود جەختیکردەوە، هیچ ڕووداوێک ناتوانێت هەڵبژاردن دوابخات مەگەر خۆمان نەبین، تەنها کورد خۆی دەوانێت ببێتە هۆی ئەوەی هەڵبژاردن نەکرێت یان دوابکەوێت.

بافڵ تاڵەبانی: بانگهێشتی مەسرور بارزانی دەکەمەوە بۆ دیبەیت
پێت بافڵ تاڵەبانی: بانگهێشتی مەسرور بارزانی دەکەمەوە بۆ دیبەیت
بزوتنەوەی ئیسلامی کاندیدەکانی خۆی ناساند
دوات بزوتنەوەی ئیسلامی کاندیدەکانی خۆی ناساند
پەیوەندیدار