بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی لە هەولێر دەستپێکرد.
د.پشتیوان سابر بەرپرسی مەڵبەندی سێی هەولێر، لە کەرنەڤاڵەکەدا ڕایگەیاند، ئێمە لە کوردستان تاکە حزبین کە خیانەتمان لە نیشتیمان و خەڵکەکەمان نەکردووە و دەشتوانین بیسەلمێنین.
ئاماژەی بەوەشدا، وەک بزوتنەوەی ئیسلامی خاوەن یەکەم شۆڕشی ئیسلامین لە هەرێم و ئێمە بەدیلی هەمویانین.
هاوکای بزوتنەوەی ئیسلامی داوای لە لایەنگران و خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگبدەن بەوانەی خۆیان دەیانەوێت نوێنەرییان بکەن.