کۆمەڵێ دادگەری لە سلێمانی بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد



کۆمەڵی دادگەری بە دروشمی ڕایاندەگرین دەستی بەبانگەشەی هەڵبژاردن کرد و پەیامی بە لایەنگرانیدا.

عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی دادگەری لە سلێمانی لەبەردەم باڵەخانەی سەرەکی کۆمەڵی دادگەری بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد و رایگەیاند”ڕایاندەگرین لەو هەموو ستەمەی لە خەڵک و وڵات کراوە”.

عەلی باپیر رایگەیاند، دروشمی بانگەشەکەمان بۆ ئەوەیە ئەو دەسەڵاتەی زوڵم و ستەم دەکات ڕایانبگرین، ڕایاندەگرین لە بەتاڵانبردنی سامان وڵات و ئەرز و خاکی وڵات.

هاوکات ڕاشیگەیاند، ئەوە بێهێزییە تەنها ڕوو لە دەسەڵات بکەین و گلەیی بکەین، بەڵکو دەبێت ڕوو لە خەڵکیش بکەین و بڵێین کێ دەنگی پێداون؟، خەڵکیش بەرپرسیارە و دەبێت دەنگی بڵند بێت.

عەلی باپیر وتیش، ئێمە بە ئیسلامەوە مرۆڤین و دەبێت بگەڕێینەوە ئەو ڕەسەنایەتییەی پێشتر هەمانبوو، ودەبێت هاووڵاتیبوون و مرۆڤ بوون بە پێوەر بگرین، و دەبێت کۆتایی بە حزبایەتی و لایەنگرایی بهێنین.

ئاماژەی بەوەشدا، هەرێمی کوردستان ئێستا نیوەی ڕووبەرەکەی ماوە، و ئەو نیوەیەی ماوە زۆر بێهێزبووە و ئەو جۆرە مامەڵەیە ڕانەگرین زیاتر بێهێز دەبێت، ئەویش دەبێت شەرعیەت بۆ دامەزراوەکان بگەرێنینەوە.

عەلی باپیر داوایەکی لە خەڵکی هەرێم کرد و دەڵێت” دەبێت هاووڵاتی بچێتە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بدەن، چونکە ئەوانەی لە پێشتر دەنگیان نەدەدا زۆر زیاتربوون لەوەی دەنگیان داوە، ئەمجارە چاوەڕوانیمان لە هاووڵاتیان ئەوەیە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و هاوکارمانبن.

بزوتنەوەی ئیسلامی کاندیدەکانی خۆی ناساند
پێت بزوتنەوەی ئیسلامی کاندیدەکانی خۆی ناساند
هەرێم 350 جۆر بەرهەم هەناردە دەکات
دوات هەرێم 350 جۆر بەرهەم هەناردە دەکات
پەیوەندیدار