بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەردەوامە



بە هۆی زیادبوونی مەترسییەکان لە تەشەنەکردنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێڕ بە بەراورد بەڕۆژانی ڕابردوو بەرز بونەوەی تۆماركرد و نرخی یەك ئۆنسە گەیشتە دووهەزارو   ٦٥٣ دۆلار.

هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ ئەو گرژییانە دەگەڕێتەوە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ئیسرائیل و ئێران دەگەڕێتەوە. لە کاتی دروستبوونی جەنگدا بانک و بازرگانەکان پەنا دەبەنە بەر کڕینی زێر بۆ پاراستنی سەرمایەکانیان و ئەوەش کاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکەی دروست دەکات.

 

بەڕێوەبەرێک و ئەندامانی خانەوادەکەی کوژران
پێت بەڕێوەبەرێک و ئەندامانی خانەوادەکەی کوژران
بۆ کۆتایی هێنان بەم ڕەوشە…!
دوات بۆ کۆتایی هێنان بەم ڕەوشە…!
پەیوەندیدار