هۆکار و چارەسەرییەکانی بەرزی پەستانی خوێن بڵاودەکرێتەوە



بەرزی پەستانی خوێن حاڵەتێکی تەندروستییە و پێویستی بە گرنگیدانێکی تایبەت هەیە، بەو پێیەی فشار دەخاتە سەر دڵ.

دکتۆر ئێرنست ڤۆن شوارز، پزیشکی دڵ و نووسەری کتێبی “نهێنی نەمری” هۆشداری دەدەت لە بە جددی وەرنەگرتنی بەرزی پەستانی خوێن لەلایەن نەخۆشەکانەوە، کە مەترسییەکان زیاتر دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی نەخۆشییەکە نابێتە هۆی ئازاری ڕاستەوخۆ بۆیە تووشبووان بە هەندی وەرناگرن، ئەمەش وا دەکات بە “بکوژی بێدەنگ” بناسرێت بەهۆی کاریگەری نەرێنی لەسەر دڵ و خوێنبەرەکان، مێشک و گورچیلە ئەگەر چارەسەر نەکرێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “میرەر”ی بەریتانی، دکتۆر چێنگ هان چێن، پزیشکی دڵ، جەختی لەسەر پێویستی چاودێریکردنی پەستانی خوێن بە بەردەوامی کردووەتەوە، چ لە ماڵەوە یان لەلای پزیشک، ئەم هەنگاوەی بە پێویست زانیوە بۆ چاودێریکردنی کاریگەرییەکانی شێوازی ژیان و دەرمانەکان لەسەر تەندروستی نەخۆشەکە.

چاودێری نەکردنی پەستانی خوێن مەترسی هەیە، چونکە دەبێتە هۆی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکات، هەروەها ئاڵۆزییەکانی دیکەی وەک لەکارکەوتنی گورچیلە و لاوازی بینین و کاریگەرییەکانی لەسەر مێشک زیاد دەکات.

شارەزایان ئامۆژگاری گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان دەکەن بۆ ڕێگریکردن لە خراپتربوونی حاڵەتەکە، لەوانە پەیڕەوکردنی خۆراکی تەندروست، کەمکردنەوەی خوێ لە خۆراکەکان، وەرزشکردن و دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان.

نرخی دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە
پێت نرخی دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە
عێراق هەڵوەشاندنەوەی نزیکەی ٦٠ تۆڕی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان ڕادەگەیەنێت
دوات عێراق هەڵوەشاندنەوەی نزیکەی ٦٠ تۆڕی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار