“ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی پڕکردنەوەى فۆڕمى زانکۆلاینە “



وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا سەبارەت بە کۆتاییهاتنی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین ڕایگەیاند، “پلانمان نییە جارێکى دیکە وادەکە درێژبکەینەوە”.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، پڕکردنەوەى فۆرمى زانکۆلاین بەردەوام دەبێت، تاوەکو کاتژمێر 12:00ى ئەمشەو.

بە وتەی عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا، هیچ پلانێک بۆ درێژکردنەوەی وادەکە نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ ئامارێکى دروستمان لەبەردەستدا نییە لەسەر ژمارەى ئەو خویندکارانە کە فۆڕمى زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە و دواى تەواوبوونى وادەکە، ئامارى دروست بڵاودەکەینەوە.

عێراق هەڵوەشاندنەوەی نزیکەی ٦٠ تۆڕی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان ڕادەگەیەنێت
پێت عێراق هەڵوەشاندنەوەی نزیکەی ٦٠ تۆڕی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان ڕادەگەیەنێت
وەزیری خوێندنی باڵا بۆ دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ ڕوونکردنەوە دەدات
دوات وەزیری خوێندنی باڵا بۆ دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ ڕوونکردنەوە دەدات
پەیوەندیدار