دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب بەردەوامە و ئەمڕۆش مووچەی سێ توێژی دیکە دەدرێت.
بەپێی خشتەی وەزارتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ شەممە، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانیانی سیاسیی مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن.
دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب لە دوێنێوە بە خانەنشینان دەستیپێکرد و بڕیارە تا سێشەممەی داهاتوو تەواوی وەزارەت و دەستەکان مووچە وەربگرن.