لەمڕۆوە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت



دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەستپێدەکات و وەزارەتی داراییش دەڵێت لە پێنج ڕۆژدا تەواو دەبێت.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ هەینی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی دابەش دەکرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە مووچەکە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا دابەش دەکرێت و ڕۆژی سێشەممە بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی دێت.

پێشتر دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاندبوو کە هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئەیلوولیش دەنێرێت.

بەو پێیەش بێت فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەم نزیکانە مووچەی مانگی ئەیلوولیش وەردەگرن.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ژمارە
پێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ژمارە
شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دوات شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پەیوەندیدار