بکوژی پۆلیسێک دەستگیر کرا



پۆلیسی هەرێم بکوژی پۆلیسێکی حکومەتی فیدراڵی عێراقی دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی ۱٤ -۹-٢٠٢٤ لەشاری بغداد لەناوچەی البیاع تۆمەتبارێک بەناوی (ص . ع . ح ) بەچەکی جۆری دەمانچە پۆلیسێکی حکومەتی فیدراڵی عێراق بەناوی ( سلیم لفتە حاتم ) بەپلەی ڕێپدراو دەکوژێت و هەڵدێت بۆهەرێمی کوردستان و لەناحییەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار نیشتەجێ دەبێت.

باسی لەوەکرد، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی البیاع یاداشتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانیان کەبەپێی مادەی (٤٠٥ ی س ) داواکرابوون لەگەڵ مەفرەزەیەکی بەشەکەیان هاتنە ناوچەی کارکردنی پۆلیسی گەرمیان، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی ناحییەی ڕزگاری و پێکهێنانی ژوورێکی هاوبەش لەنێوان بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی البیاع / بغداد و یاریدەدەرێتی ئاسایشی ڕزگاری و بنکەی پۆلیسی ڕزگاری دوای کۆکردنەوەی زانیاری وردو ناسینەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتبار و هاوبەشی تاوانەکە.

ئاماژەی بەوەکرد، توانرا تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە و سێ تۆمەتباری تری داواکراو بەناوەکانی (س .ص. ع) و (م . ع .ح ) و( م . ع.ن ) دەستگیربکرێت لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی جۆری (کیا /صالۆن ) بەپێی ڕێکارە یاسایەکان هەرچوار تۆمەتبار و ئۆتومبێلە دەست بەسەرداگیرەواکە ڕادەستی  بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی البیاع/بغداد کران.

هیندستان ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هاوردە دەکات
پێت هیندستان ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هاوردە دەکات
بافڵ تاڵەبانی: كار بۆ بەدیهێنانی ئەو داهاتووە دەكەین كە مام جەلال خەونی پێوەدەبینی
دوات بافڵ تاڵەبانی: كار بۆ بەدیهێنانی ئەو داهاتووە دەكەین كە مام جەلال خەونی پێوەدەبینی
پەیوەنیدر