کاروانی چوارەمی ئاوارەکانی لوبنان گەیشتە عێراق



وەزارەتی کۆچ گەیشتنی کاروانی چوارەمی ئاوارەکانی لوبنان بۆ عێراق ڕادەگەیەنێت و دەڵێت”نزیکەی 1400 کەس هاتوون”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤)، وەزارەتی کۆچی عێراق بڵاویکردەوە، کاروانی چوارەمی پەنابەرانی لوبنانی لە ڕێگای دەروازەی سنووریی ئەلقائیمەوە گەیشتە عێراق.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتەکە هاتووە، ستافی وەزارەتەکە بەردەوامە لە پێشوازیکردن لەو خێزانە لوبنانیانەی کە دێنە عێراق بەهۆی بەردەوامی شەر و ئاڵۆزییەکان بۆسەر لوبنان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا 686 هاووڵاتی لوبنانی لەڕێگەی ئەو دەروازەیەوە هاتوونەتە عێراق و هەموو ئاسانکارییەکی پێویستیان بۆ دابینکردوون.

جێی باسە عێراق لە ڕێگەی وەزارەتی کۆچبەرانەوە، لە ٣٠ی ئەیلوولی ڕابردووەوە، سێ کاروانی ئاوارە لوبنانییەکانی وەرگرتووە کە لە ئەنجامی شەڕ ی حزبوڵا و بۆردومانەکانی ئیسرائیل ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە، و بە گەیشتنی ئەم کاروانە ژمارەی ئاوارەکان بوون بە هەزار و ٣٢٥ ئاوارە.

بۆ “هەژماری من” هۆشداری بە مووچەخۆران دەدرێت
پێت بۆ “هەژماری من” هۆشداری بە مووچەخۆران دەدرێت
لاهور جەنگی:دهۆک هەژارترین پارێزگای هەرێمە
دوات لاهور جەنگی:دهۆک هەژارترین پارێزگای هەرێمە
پەیوەندیدار