لەداخستنی بازاڕدا دۆلار دابەزی



لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان بەهای دۆلار دابەزی و 100 دۆلار بوو بە 153 هەزار و 150 دینار.

لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو نرخی دینار بەرزبۆوە، و نرخی 100 دۆلار بە 153 هەزار و 150 دینار مامەلەی پێوەدەکرێت،  ئەمەش لەکاتێکدایە کە  بەراورد بە بەیانى ئەمڕۆ نرخى دۆلار دابەزى بەجۆرێک بۆ هەر 100 دۆلارێک 700 دینار دابەزیوە.

هەروەها، لە ئێستادا 100دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر پێنج ملیۆن و 860هەزار تمەنی ئێرانی ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

لەدوای هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە و بۆ یەکەمجاربوو لەدوای نزیکەی دوو ساڵ دۆلار بۆ سەرو 150 هەزار بەرزبێتەوە.

مانگی داهاتوو حەوت ڕۆژ دەکرێتە پشوو
پێت مانگی داهاتوو حەوت ڕۆژ دەکرێتە پشوو
لەکاتی دەوامدا بانگەشە قەدەغە کرا
دوات لەکاتی دەوامدا بانگەشە قەدەغە کرا
پەیوەندیدار