کورە ئەتۆمییەکانی ئێران مەترسییان لەسەرە



دوای هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆ ئیسرائیل، وەڵامی ناتانیاهۆ بۆ خامەنەیی بریتییە لە” لە کورە ئەتۆمییەکانتان دەدەین”.

دوابەدوای هەڕەشەی بنیامین ناتانیاهۆ لە ئێران کە باجی هێرشە مووشەکییەکەی دەدات، هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی ئێران لە ئیستادا بە قورس و توند دەبینرێت.

بەپیی هەواڵێکی ئاکسیۆس، دوای هێرشە زەمینییەکەی ئیسرائیل بۆ باشووری لوبنان، ناتانیاهۆ سەرکردایەتی هێرشێکی کرد بۆ لەناوبردنی حەسەن نەسڕوڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان، لەئاکامدا حەسەن نەسڕوڵا و ٢٠ سەرکردەی تری باڵا کوژران، ئەمەش نیگەرانی ئێرانی لێکەوتەوە و بڕیاری تۆڵەکردنەوەیدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەو لێدوانانەی لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە موشەکییەی ئێران ، گریمانەیەکان بۆ بەئامانجگرتنی کورە ئئەتۆمییەکانی ئێران لەسەر مێزی ناتانیاهۆن، کەئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی ئاڵۆزییەکی ئیقلیمی گەورە و پەل بۆ شەڕێکی جیهانی بکێشێت.

ئاکسیۆس لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە هۆشداری داوە لە شەڕێکی هەمەلایەنەی ناوچەیی، هەروەها تەلئەبیب “کاردانەوەی بەهێز”ـی دەبێت، کە دەتوانێت دامەزراوە نەوتیەکان لە ناوخۆی ئێران و شوێنە ستراتیژییەکانی دیکە بکاتە ئامانج.

بەگوێرەی ئاکسیۆس، هەموو بژاردەکان لەسەر مێز دەبن، لەوانەش هێرشکردنە سەر “دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران”.

ئەم پێشهاتانە بەتەنها ئیسرائیل ناتوانێت بچێتە ژێر بارییەوە بەڵکو دەیەوێت لە پلانە ستراتیژییەکاندا بەهاوبەشی لەگەڵ ئەمریکادا هەماهەنگی بکات.

ئاکسیۆس لەزاری بەرپرسێک لە تەلئەبیب ڕایگەیاند، هەر هێرشێکی دیکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل دەبێتە هۆی ئاڵۆزترکردنی دۆخەکە و وەڵام و گورزی توندتری تێدەکەوێت.

هەر بەپێی هەواڵەکە، سەرۆکی ئەرکانی سوپای داگیرکەر، هێرزی هالێڤی رایگەیاندووە، ئێمە توانای گەیشتن و لێدانی هەموو شوێنێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان هەیە، دوژمنەکانمان کە لەم بابەتە تێنەگەیشتن، بەم زووانە لێی تێدەگەن.

شایەستەی وانەبێژان دابەشدەکرێت
پێت شایەستەی وانەبێژان دابەشدەکرێت
زیندانیانی سیاسی بۆ وەرگرتنی فۆڕمی زەوی ئاگادار دەکرێنەوە
دوات زیندانیانی سیاسی بۆ وەرگرتنی فۆڕمی زەوی ئاگادار دەکرێنەوە
پەیوەندیدار