سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ دەستپێدەکات و بەڕێوەبەری خانەنشینی سەربازیش ڕایدەگەیەنێت كە ئەم مانگەش بە بێ هاوتاكراوی مووچەی خانەنشینی سەربازی دابەدەكرێت.
عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی ڕایگەیاند، سبەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی سەربازی دەستپێدەكات، بەڵام دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی سەربازی هەر بە یاسا كۆنەكە دەبێت و بەهاوتاكراوی دابەشناكرێت هاوشێوەی خانەنشینانی شارستانی كە بەهاوتاكراوی مووچە وەردەگرن.
دەشڵێت:” هەرچەندە ئەوان بۆ مانگەكانی هەشت و نۆ دوو جۆر لیستیان ئامادەكردبوو بەجۆرێك لیستێك بە گوێرەی یاسا كۆنەكە و لیستێكیش بەهاوتاكراوی، ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم كردووە، بەڵام یەکلابوونەتەوەكە سبەی مووچەی خانەنشینی سەربازی بە هاوتاكراوی دابەشناكرێت.
سەبارەت بەوەی کە ئایا بە مانگی نۆ بە هاوتاکراوی خانەنشینانی سەربازی مووچە وەردەگرن دەڵێت:”جارێ دیار نییە بۆ مووچەی مانگی نۆ خانەنشینی سەربازی بە هاوتاكراوی مووچەیان پێدەدرێت یاخود هەر بەگوێرەی یاساكۆنەكە دەبێت،وەزارەتی دارایی هەریمی کوردستان و عێراق بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن”.