کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە



کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە

کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 03– 10 – 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا و پلەکانی گەرماش لەناوچە شاخاوییەکان نزم دەبیتەوە بە (1- 2) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

هەروەها سبەی هەینی 04 – 10 – 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 31 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 29 پلەى سیلیزى
دهۆک : 29 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 33پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 32 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 21 پلەى سیلیزى
سۆران : 29 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 34 پلەى سیلیزى

خانەنشینانی سەربازی ئەم مانگەش مووچەکانیان هاوتای بەغدا ناکرێت
پێت خانەنشینانی سەربازی ئەم مانگەش مووچەکانیان هاوتای بەغدا ناکرێت
سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لەقوتابخانە ئایینییەکان کرانە گرێبەست
دوات سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لەقوتابخانە ئایینییەکان کرانە گرێبەست
پەیوەندیدار