عێراق و تورکیا لەسەر بەرنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی و گەڕاندنەوەی ئارەزومەندانەی ئاوارە عێراقییەکان لە تورکیا ڕێککەوتن
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە کە لە ئەنقەرە پێشوازی کردووە لە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق و شاندێکی یاوەری.
عەلی یەرلیکایا، رایگەیاندووە، لەمیانی دیدارەکەدا یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵات بۆ “بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی و گەڕاندنەوەی ئارەزومەندانەی ئاوارە عێراقییەکان لە تورکیا” واژوو کراوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لەو دیدار و لێکتێگەیشتنە، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە دوو وڵات لەمەولاوە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی هاوکاری یەکتر دەبن.