قوباد تاڵەبانی: یەكێتی شۆڕشێکی دەست پێکردوە بۆ گۆڕینی حکومڕانی



قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆک تیمەکانی گەنجان و لەگەڵ سەرۆک تیمەکانی ژنانی کەمپینی هەڵبژاردنی یەکێتی لە ئیدارەی راِپەڕین ڕایدەگەیەنێت، یەکێتیش پێش چوار ساڵ کەرەستەی پێویستی نەبوو بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حکومڕانی و دەڵێت: ئێستا شۆڕشێکی دەست پێکردوە بۆ گۆڕینی حکومڕانی.

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك تیمەكانی كەمپینی هەڵبژاردنی حزبەكەی ڕایگەیاند، هیچ کام لەلایەنەکانی دیکە کەرەستەی پێویستیان نییە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حکومڕانی، تەنانەت یەکێتیش پێش چوار ساڵ کەرەستەی پێویستی نەبوو، بەڵام یەکێتی ئێستا دوای سێ ساڵ لە خۆڕێکخستنەوە، لەگەڵ بوونی سەرۆکێکی بەهێزی وەک بافڵ جەلال تاڵەبانی، تەنها لایەنێکە کە دەتوانێت و ویست و ئیرادەی بەهێزی هەیە بۆ چاکسازی بنەڕەتی لە سیستمی حکومڕانی.

ڕاشیگەیاندووە، دوێنێ لەگەڵ سەرۆک تیمەکانی گەنجان و ئەمڕۆش لەگەڵ سەرۆک تیمەکانی ژنانی کەمپینی هەڵبژاردنی یەکێتی لە ئیدارەی راپەڕین، جەختم کردەوە هەروەکچۆن یەکێتی لەو سنوورەوە شۆڕشی نوێ و ڕاپەڕینی سەرکردایەتی دەکرد، ئێستاش شۆڕشێکی دەست پێکردوە بۆ گۆڕینی حکومڕانی.

بەپێی ئەو ڕاگەیەنراوەی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، قوباد تاڵەبانی وتیشی، “داوام لە گەنجان کرد لە کاتی دەنگداندا بیر لەوە بکەنەوە لە دەرەوەی دروشم و بانگەشە، چ لایەنێک توانای هەیە گۆڕانکاری دروست بکات. داوام لە ژنانیش کرد لە کاتی دەنگداندا بیر لەوە بکەنەوە، کام لایەن چ لە ڕابردوو و چ لە ئیستادا داکۆکیکاری مافەکانی ژنان بووە”.

یەكێتی پەیامێك لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی مام جەلال بڵاودەكاتەوە
پێت یەكێتی پەیامێك لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی مام جەلال بڵاودەكاتەوە
شارەزایەكی كەشناسی: پێشبینی پایيزێکی باراناوی باش ناکرێ
دوات شارەزایەكی كەشناسی: پێشبینی پایيزێکی باراناوی باش ناکرێ
پەیوەندیدار