شارەزایەكی كەشناسی: پێشبینی پایيزێکی باراناوی باش ناکرێ



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی بارانی خوار نۆڕماڵ دەكرێت بۆ وەرزی پاییز بۆ ناوچەکانی هەرێم و تەواوی عێراق.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەپێی نوێترین ئەپدەیت بوونەوەی سەنتەری دەزگای کەشناسی MME ی کۆری، کە سەنتەره کەی لەکۆریای باشورە و بەهاوبەشی له گەڵ ئەمریکا بەڕێوەدەچێ و یەکێکە لەهەره باشترین دەزگاکانی پێشبینی مەودا دوور، پێشبینی بارانی خوار نۆڕماڵ دەکات بۆ وەرزی پاییز بۆ ناوچەکانی هەرێم و تەواوی عێراق.

ڕاشیگەیاند، وەک پێشتریش وتوومە لەزۆربەی ناوچەکان باران خوار نۆڕماڵ دەبێت جگە لەهەندێ ناوچە ڕەنگه نزیک نۆڕماڵ بێت بە تایبەت ناوچەکانی باکوور و بەشێکی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم، هەروەها مەودای شەپۆلەکان لێک دوور دەبێت بەتایبەت نیوەی یەکەمی پاییز زیاتر.

وتیشی، “بەڕای سەرجەم دەزگا کەشناسیە بەناوبانگە جیهانیەکان دیاردەی لانینا لەمانگەکانی تردا باڵادەست دەبێت و بەشێوەی لاواز و کورتخایەن تا ناو وەرزی زستان لەناو وەرزی زستان دێتەوە نیوتڕاڵ”.

ڕوونیشی كردەوە، بەوپێیە لەناو وەرزی زستان دۆخەکه ئاسایی دەبێتەوە بەشێکی زۆری زستان و وەرزی بەهارمان تەواو تەڕ و باراناوی دەبێت و مەترسی وشکەساڵی نابێ لەوەرزی دابارینی 2022 – 2023 باشتر دەبێت وەرزی دابارینی 2024 – 2025 کەدێت .

 

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی شۆڕشێکی دەست پێکردوە بۆ گۆڕینی حکومڕانی
پێت قوباد تاڵەبانی: یەكێتی شۆڕشێکی دەست پێکردوە بۆ گۆڕینی حکومڕانی
وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند
دوات وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر