حكومەت بڕیارێك بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان دەردەكات



حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێك بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان سەبارەت بە وەرگرتنی ڤیزە و پەیوەندی لەگەڵ كونسوڵخانەی وڵاتان دەردەكات.

بەپێی گشتاندنێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، کە ئاڕاستەی وەزارەتەكان كراوە ئاماژە بەوەكراوە، “لەسەر راسپاردەی نووسینگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، پەیوەندیی دوولایەنەی نێوان وەزارەت و دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ كونسوڵخانەكانی وڵاتان تەنیا لە ڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەرەوە ڕێكدەخرێت، وەكوو لایەنی تایبەتمەند.”

هەر بەپێی گشتاندنەكە، وەرگرتنی ڤیزا و پێدانی پشتگیری تەنیا لە ڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە دەبێت و نابێت ڕاستەوخۆ وەزارەت و دامەزراوەكانی دیكەی حكوومەت داوای ڤیزا بكەن، یان نووسراوی پشتگیری ئاڕاستەی كوسنوڵخانە و نوێنەرایەتیی وڵاتان بكەن.”

جەختیش كراوەتەوە، كە دەبێت سەرجەم وەزارت و فەرمانگەكان بەو بڕیارانە پابەند بن.

عیراق ناتوانێت ببێتە پاڵەوانی جامی كەنداو
پێت عیراق ناتوانێت ببێتە پاڵەوانی جامی كەنداو
سەرۆکی هەرێم دەستپێشخەرییەك بۆ یەكخستنی ناو ماڵی كوردی ڕادەگەیەنێت
دوات سەرۆکی هەرێم دەستپێشخەرییەك بۆ یەكخستنی ناو ماڵی كوردی ڕادەگەیەنێت
پەیوەنیدر