بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی بە بەهێزی گەڕاوەتەوە



سەرۆکی یەکێتی لەمیانی بەشداریکردن لەبانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەی ڕایگەیاند” یەکێتی بە بەهێزی گەڕاوەتەوە و بەرنامەی مام جەلال تەواودەکەین”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پارێزگای هەڵەبجە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لەمیانی بەشداریکردن لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەی وتارێکی پێشکەش کرد و وتی، لە کوردستان باشترین خاک و غاز و نەوت و سامانمان هەیە بەڵام کوردستانمان بەم جۆرەیە، هیچ پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە.

ئاماژەی بەوەشدا، 17 ساڵ سەرۆکی وەزیران لای حزبێک بوو، بەڵام کوردستان بۆ پێشەوە نەڕۆشت و پێشنەکەوت، تەنها ئەو کاتانە نەبێت کە یەکێتی دەسەڵاتی زۆربوو و بەهێزبوو.

لەبارەی مووچە و بودجە، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، من و قوباد تاڵەبانی چوین بۆ بەغدا بودجەمان تێپەڕاند و هیچ گرفتێک نەبوو، بەڵام مووچە نادرێت چونکە دەیانەوێت لە بانکەکانی خۆیانەوە مووچە بدرێت.

راشیگەیاند، یەکێتی بە بەهێزی گەڕاوەتەوە و بەرنامەی مام جەلال تەواودەکەین و ئەو ستەمەی لە خەڵك دەکرێت کۆتایی پێ دەهێنین.

هەر لە وتارەکەیدا بافل تاڵەبانی پەیامێکی بۆ مامۆستایانی ئایینی نارد و وتی”ئێمە وەک حزبەکانی ترنین دوورتان بخەینەوە لە مزگەوتەکان و وتارەکانتان بۆ دیاری بکەین، بەڵکو ئێمە پشتیوانتان دەبین و ئێوە سەرکردەمان بن، هەموو ئەو دەزگایانەی دژی دین بوون لەناو یەکیتی هەمویمان لە ڕیشەوە هەڵکێشا”.

خەڵك؛ زانیاری لەسەر پشووەكەی سبەینێ‌ بڵاودەكاتەوە
پێت خەڵك؛ زانیاری لەسەر پشووەكەی سبەینێ‌ بڵاودەكاتەوە
بایكۆتی خوێندن لە سلێمانی ڕاگەیەنرا
دوات بایكۆتی خوێندن لە سلێمانی ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار