دۆلار گەیشتەوە بەرزترین نرخ



بەهۆی توندبوونەوەی مەترسییەكانی جەنگ و هێرشە مووشەكییەكانی شەوی ڕابردووی ئێران بۆ سەر ئیسرشائیل، نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهای دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمڕۆ چوار شەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان، بەهای دۆلار بەرزبۆتەوە و لە دوانیوەڕۆدا بەهای 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار و 200 دینار.

شەوی ڕابردوو، كۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەك مووشەكی ئاڕاستەی ئیسڕائیل كرد و ئەوەش مەترسی هەڵگیرسانی جەنگێكی دیكەی جیهانی دروست كرد و كاریگەری كردە سەر ئابوووری جیهانی.

مەسرور بارزانی: بایی هێندە بهێڵنەوە کە لێتان ببوورین
پێت مەسرور بارزانی: بایی هێندە بهێڵنەوە کە لێتان ببوورین
مامەڵەی کارتی نیشتیمانی ڕادەگیرێت
دوات مامەڵەی کارتی نیشتیمانی ڕادەگیرێت
پەیوەندیدار