باقری هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئیسرائیل دەکات



سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئیسرائیل دەکات ئەگەرهاتوو وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی دوێنێ شەوی بداتەوە.

محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی سوپای پاسداران لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای فەرمی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، ئەو هێرشە مووشەکییەی کە شەوی سێشەممە کردیانە سەر ئیسرائیل بەبەهێزی دووبارە دەبێتەوە و هەموو ژێرخانی قەوارەی زایۆنی دەکرێنە ئامانج.

دوێنێ شەو ئێران زیاتر لە 180 مووشەکی ئاڕاستە ئیسرائیل کرد، بەڵام زۆربەیان لەلایەن سیستمی بەرگری ئیسرائیل و بە هاوکاری ئەمریکا خرانەخوارەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان لە هێرشەکەدا تەنها یەک کەس کوژراوە، ئەویش هاووڵاتییەکی فەڵەستینییە و پارچەی یەکێک لە مووشەکەکان بەسەریدا کەوتووەتەخوارەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆش ئێران ڕایگەیاند هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل کۆتایی هاتووە.

ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسا مشتومڕاوییەکەی باری کەسی دەدات
پێت ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسا مشتومڕاوییەکەی باری کەسی دەدات
ئاسمانی عێراق بە ڕووی گەشتەکاندا کرایەوە
دوات ئاسمانی عێراق بە ڕووی گەشتەکاندا کرایەوە
پەیوەندیدار