ئیسرائیل بۆ ئێران: وەڵاممان جیاواز دەبێت بۆتان



سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، وەڵامی ئەوان بۆ ئێران جیاواز دەبێت و دوا هەڵسەنگاندنی دۆخەكە بڕیاری پێویست لەوبارەیەوە دەدەن و لە ئێستادا بارودۆخەكە ئاسایی بووەتەوە و خەڵكی ئەو وڵاتە دەتوانن لە شوێنە پارێزراوەكان بێنە دەرەوە.

سوپای ئیسرائیل ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا دوای هێرشە موشەكیەكەی ئێران بڵاویكردەوە، دوای هەڵسەنگاندنی دۆخەکە، بڕیاردراوە خەڵكی لە شوێنە پارێزراوەكان بەجێبهێڵن و بێنە دەرەوە و لەهەموو ناوچەکانی وڵاتدا بارودۆخەكە ئاسایی بوەتەوە.

دەشڵێت:”وڵامی ئێران دەدەنەوە و وەڵامەکەشمان جیاواز دەبێت.

هەروەها دانیال هاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، “ئەو هێرشە کاردانەوەی دەبێت و ئیسرائیل پلانی هێرشبەری هەیە و لەکاتی گونجاودا بڕیاری گونجاو دەدەن”.

وتیشی: ژمارەیەکی زۆر لە موشەکەکانی ئێران خراونەتە خوارەوە و نەگەیشتون بە ئامانجەكانیان و زیانە گیانیەکان كەمن.

هاوكات دەزگای پەخشی ئیسرائیل لە زاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە ڕایگەیاندوە، وەڵامی ئیسرائیل بۆ ئێران ئەمجارە جیاواز دەبێت.

ئەوە لە كاتێكدایە سوپای پاسدارانی ئێران ئەمشەو ڕایگەیاند، ئەو موشەکانەی كە ئاراستەی ئیسرائیل كراوەن لە تۆڵەی تیرۆرکردنی ئیسماعیل هانیە، بەرپرسی مەكتەبی سیاسی حەماس، حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان و عەباس نیلفروشان، بەرپرسی سوپای پاسدارانی ئێران بوە.

هاوبەشی باخیت مۆتۆرز بۆ قیستی گونجاو لەسەر ئۆتۆمبێلەکان
پێت هاوبەشی باخیت مۆتۆرز بۆ قیستی گونجاو لەسەر ئۆتۆمبێلەکان
سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق و هەرێم داخران
دوات سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق و هەرێم داخران
پەیوەندیدار