سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دەستمان کرد بە لێدانی ئامانجە سەربازییە گرنگەکان لەڕێگەی دەیان مووشەک بۆ ناوچە داگیرکراوەکان.
سوپای پاسدارانی ئێران دەستپێکردنی لێدانی ئامانجە سەربازییە گرنگەکانی بە دەیان مووشەک لە ناوچە داگیرکراوەکان ڕاگەیاند.
سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “لە بەرامبەر تیرۆرکردنی ئیسماعیل هانیە و سەید حەسەن نەسروڵڵا و جەنەراڵ عەباس نیلفوروشان، بە دەیان مووشەک دەستمان کرد بە لێدانی ئامانجە سەربازییە گرنگەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین”.
ڕاشیگەیاندووە، “ئەگەر ڕژێمی زایۆنی وەڵامی ئەو ئۆپەراسیۆنە بداتەوە، ڕووبەڕووی هێرشی توندوتر دەبێتەوە”.
لای خۆشیەوە، میدیای ئیسڕائیل بڵاویكردەوە، ئێران لە ڕێگەی 250 مووشەكی بالستییەوە هێرشی كردۆتە سەر وڵاتەكەیان.