مەترسییەکی گەورە… ڕۆژانە ژەهر دەخۆنەوە بێ ئەوەی پێی بزانن!



 

لەزۆرێک لەڕیستۆرانت و جیم و مەلەوانگەکان لە هەرێمی کوردستان، تەرمۆزی شوشەی ئاوەکانیان دوو بۆ سێ کیلۆ لیمۆی بە توێکڵەوە تێکراوە بۆ ئەوەی تامی ئاوەکە خۆش بکات، هەروەها دەشڵێن: بۆ تەندروستی باشە بۆیە زۆر کەس تەنها لەو ئاوە دەخۆنەوە، بێ ئاگا لەوەی کە ئەو ئاوەی ئەو لیمۆیانەی تیادایە ژەهرێکی تەواوە و هۆکارێکی سەرەکی شێرپەنجەیە.

ئاوات عەلی، خوێندکاری دکتۆرا لە کیمیای شیکاری لە زانکۆی ستۆکهۆڵم بڵاویكردۆتەوە، ماوەی چوار ساڵە لە زانکۆی ستۆکهۆڵم کۆرسی (Mass Spectrometry) بە خوێندکارانی ماستەر دەڵێمەوە و ساڵانە یەکێک لە پرۆجێکتەکانمان شیکاریی بڕی مێرووکوژەکانە (Pesticides) لە نێو مزرەمەنییەکانی وەک (پرتەقاڵ و لیمۆ و لالەنگی) کە بەردەوام ڕێژەیەکی زۆر لەنێو توێکڵەکانیاندا دەدۆزرێتەوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بەکارهێنانی مێرووکوژەکان ڕێگەپێدراوە لە کشتوکاڵدا بەپێی ئەو ڕێژانەی لەلایەن کوالێتی کۆنتڕۆڵی هەر وڵاتێکەوە دیاری دەکرێت، بەڵام مزرەمەنییەکان زۆرینەیان لە توێکڵەکانیاندا کۆدەبێتەوە .

دەشڵێت: ئەو مادەیەی بە زۆری لە کشتوکاڵی مزرەمانییەکاندا بەکاردەهێنرێت ناوی ئیمازەلیلە (Imazalil) کە وەک مادەیەکی شێرپەنجەیی بۆ مرۆڤ پۆلێنکراوە. ئەم مادەیە زۆر بە ئاسانی لە ئاودا دەتوێتەوە، بۆیە کاتێک ئەو بڕە زۆر لە لیمۆ دەکرێتە ئەو تەرمۆزانەوە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەمێنێتەوە، زۆرینەی ئەو مادە شێرپەنجەییە دەچێتە ناو ئاوەکە، تۆش بێ ئاگا لەوەی لەبری ئاوێکی سازگاری بە تامی لیمۆ، ئاوێکی ژەهراوی پڕ لە مادەی شێرپەنجەیی دەخۆیتەوە.

ئەو مامۆستایەی زانكۆی ستۆكهۆڵم ئاماژەی بەوەشكردووە، “چەند ساڵێک لەمەوبەر بارێکی لیمۆ لە ئیسپانیا ڕەتکرایەوە بەهۆی بەرزی ڕێژەی ئەم مێرووکوژانە تیایدا، بەڵام هەمان ئەو بارە گەڕێندرایەوە و لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق ساغکرایەوە و کەسیش نەبوو لێی بپرسێتەوە و بابەتەکەش لە میدیا نێوخۆیی و جیهانییەکان بڵاوکرایەوە”.

سەبارەت بەوەی چارەسەر چییە؟ ئاوات عەلی دەڵێت: لیمۆ بێ توێکڵ بخەنە ئاوەوە، “ئەمە دڵۆپێکە لە دەریایەک، ئیتر مەپرسن بۆ ساڵانە هەزاران کەس تووشی شێرپەنجە دەبن لەهەرێمی کوردستان”.

بە ڤیدیۆ؛ هێرشی مووشەكی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل دەستی پێكرد
پێت بە ڤیدیۆ؛ هێرشی مووشەكی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل دەستی پێكرد
“ئێران ئامادەكاری بۆ هێرشێكی مووشەكی بۆ سەر ئیسڕائیل دەكات”
دوات “ئێران ئامادەكاری بۆ هێرشێكی مووشەكی بۆ سەر ئیسڕائیل دەكات”
پەیوەندیدار