مەسرور بارزانی: پارتی هەمیشە خۆی کردۆتەوە قوربانی نەتەوە و خەڵکی کوردستان



جێگری سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕابردووی پارتی پڕە لە شانازی و بەرگریی و دەشڵێت: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەیە بۆ ئەوەی شێوازی حکوومڕانی لە وڵاتەکەمان دیاری بکەین.

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە مەبەستی پشتیوانیکردن و سەرخستنی لیستی پارتی لە شاری هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتی لە سەندیکاکانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە و ڕایگەیاند، پارتی ئەوە حزبە بووە، کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئامادە نەبووە کە دان بەوەدابنرێت بستێک خاکی کوردستان جیا بکرێتەوە، هاوکات ئامادەبوو شۆڕشێکی لەسەر ئەو پرسە دابنێت.

دەڵێت: پارتی ئەو حزبەیە کە لەژێر سەرکردایەتی بارزانی نەمر ئامادە نەبوو واز لە کەرکوک بهێنێت، چونکە پێی وابوو هیچ بەشێکی خاکی کوردستان لە کوردستان جیا ناکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەجێندای پارتی هەمیشە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان بووە، پارتی شانازی بەوە دەکات کە ڕۆژێک لە ڕۆژان سازشی لەسەر مافە ڕەواکانی گەلی کورد نەکردووە، پارتی هەمیشە خۆی کردووەتەوە قوربانی نەتەوە و خەڵکی کوردستان.

 

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەقامێكی سەرەكی سلێمانی دادەخرێت
پێت لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەقامێكی سەرەكی سلێمانی دادەخرێت
ئەمشەو باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە
دوات ئەمشەو باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار