بەهای دۆلار ڕیكۆردێكی نوێی تۆماركرد



سەرەڕای چەندین بڕیار و ڕێكاری بانكی ناوەندی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، بەلام بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەوە نرخی ئەو دراوە ئەمریكاییە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهای دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان، بەهای دۆلار بەرزبۆتەوە و لە دوانیوەڕۆدا بەهای 100 دۆلار گەیشتە 152 هەزار و 250 دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە، لە ئێستادا بەهای 100 دۆلار لە بۆرسەی هەولێر بە 152 هەزار و 100 دینارە و لە كەركوك گەیشتۆتە 152 هەزار و 500 دینار.

سەرەتای مانگی ڕابردوو، بانكی ناوەندی میكانیزمی كۆتایی هێنان بە پلاتفۆڕمی ئەلیكترۆنی ڕاگەیاند، كە تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ دەخایەنێت و بڕیارە لە ساڵی داهاتووەوە ژمارەیەك بانكی جیهانی بە هاوبەشی چەند بانكێكی باوەڕپێكراوی عێراقی ڕاستەوخۆ حەواڵەی بازرگانان ئەنجام بدەن.

 

سەرۆك كۆمار: مەترسی دەستدرێژی ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە
پێت سەرۆك كۆمار: مەترسی دەستدرێژی ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە
سودانی بۆ پشووی ڕۆژی پێنج شەممە بڕیاریدا
دوات سودانی بۆ پشووی ڕۆژی پێنج شەممە بڕیاریدا
پەیوەنیدر