500ملیۆن دۆلار بۆ ئۆپن ئەی ئای



ڕۆژنامەی ئینفۆرماسیۆن لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە، سندوقی دیدگا کە سەر بە گروپی پەیوەندییەکانی سۆفتبانکی ژاپۆنییە، بەنیازە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان بکات وەک بەشێک لە خولێکی نوێی دارایی بۆ ئۆپن ئای.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕایگەیاندبوو، سەرۆکی کۆمپانیای ئەی ئای ٦.٥ ملیار دۆلار لە بۆندەکانی گۆڕاو کۆدەکاتەوە.

ئەپڵ لە گفتوگۆکان دەکشێتەوە لە بەشداریکردنی لە خولێکی پارەدان بۆ Open AI ، بەمەش کۆمپانیاکە لەو بازنەیە دێتە دەرەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز، ئەپڵ لە پلانەکانی بەشداریکردن لە خولێکی دارایی گەورە کشایەوە، کە لە ئێستادا بەهای کۆمپانیای زیرەکی دەستکرد بە نزیکەی 150 ملیار دۆلار پێش وەبەرهێنانی سۆفتبانک کەوتووە.

بەڵام هەڵسەنگاندنەکە مەرجدار دەبێت کە ئایا ئەو کۆمپانیایە کە بەرنامەی چاتی جی پی تی دیزاین دەکات توانای گۆڕینی پێکهاتەی کۆمپانیاکانی هەیە و زۆرترین قازانج بۆ وەبەرهێنەران لاببات یان نا.

 

 

ڕۆژنامەی ئینفۆرماسیۆن ڕایگەیاندووە کە ئەم گرێبەستە نوێنەرایەتی یەکەم وەبەرهێنانی گروپی سۆفتبانک دەکات لە کۆمپانیاکەدا بە سەرۆکایەتی سام ئاڵتمان.

 

ڕۆیتەرز ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئۆپن ئای کار لەسەر پلانێک دەکات بۆ داڕشتنەوەی چالاکییە سەرەکییەکانی و گۆڕینی بۆ کۆمپانیایەکی قازانج بەخش.

 

سوپای عێراق کەوتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە
پێت سوپای عێراق کەوتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە
بڕیارێک لەبەرژەوەندی بەشێک لە دەرچووان دەرکرا
دوات بڕیارێک لەبەرژەوەندی بەشێک لە دەرچووان دەرکرا
پەیوەندیدار